AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٢٤ ١٣:١٢

محەمەد شیاع سودانی لە کۆنفرانسی سلێمانی:

ئێران دەستێوەردان لە کاروباری عێراق ناکات/ رۆژاوا دەبێ لە دۆخی عێراق تێبگات

ئێران دەستێوەردان لە کاروباری عێراق ناکات/ رۆژاوا دەبێ لە دۆخی عێراق تێبگات

سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی گەورەی بەغدا لە ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستان وتی: ئێران دەستێوەردان لە کاروباری عێراق ناکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا لەدیداری سلێمانی رایگەیاند : بەغدا رۆڵی گەورەی بوو لە رێککەوتنی نێوان ریاز و تاران .

ئەوەشی وت کە ئێران دەستێوەردان لە کاروباری عێراق ناکات/ رۆژاوا دەبێ لە دۆخی عێراق تێبگات.

وتیشی: "ئەو رێگایەی لەبەردەمماندایە دەمانەوێت وەبەرهێنانی باش بکەین و سود لە داهاتی وڵاتەکەمان وەربگرین، یاسای نەوت و گاز بەڕێکەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان تێپەڕێنین، کێشە هەڵپەسێردراوەکان کۆتایی پێبهێنین و رابردوو بەلاوە بنێین، بیر لەچارەسەری نیشتمانی بکەینەوە لەپێناو خۆشبەختی درێژخایەن بەهاوڵاتیانمان لەسەرجەم گوند و ناوچەکان".

محەمەد شیاع سودانی لەوتاری دەستپێکی دیداری سلێمانی کە بە دروشمی (پاش 20 ساڵ عێراق و ناوچەکە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیهانییە نوێیەکان) بەڕێوەدەچێت رایگەیاند، زۆر سوپاسی هاوڕێی ئازیزم دکتۆر بەرهەم ساڵح دەکەم، کە ئەم بانگهێشتەی کردین بۆ دیداری سلێمانی.

وتیشی: "دیداری سلێمانی دەرفەتێکی زۆر باشە پێکەوە کۆببینەوە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و سەرکردەکان و توێژەران و ئەکادیمیاکان، ئەمە بەڵگەیەکە لەئازادی رادەربڕین و بەسەربردنی ژیانێکی دیموکراسیانە عێراقی ئەمڕۆدا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ نزیکەی پێنج مانگ لە تەمەنی ئەم کابینەیە تێپەڕیوە، تێیدا لەدوای رێکەوتنێکی سیاسی ئەم حکومەتە بنیادنرا و پرۆگرامێکی وزاریمان داڕشت، پێکەوە بەڵێنماندا رێکبکەوین و خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان دابینبکەین و ئابوریەکی بەهێز دابمەزرێنین بۆ وڵاتەکەمان، خۆشبەختی و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان لەسەرجەم ناوچەکان دابینبکەین".

ئەوەشی خستەڕوو، "لەم ماوە کەمەی حکومەتەکەمان توانیمان بەشێوکی زۆر ئامانجەکانمان بەدیبهێنین، لەماوەی دو رۆژی رابردو، رێکبکەوین لەسەر یاسایای بودجەی بۆ ساڵی 2023 و بەشێوەیەکی کرداری جێبەجێدەکرێت، بۆیەکەمجار توانیمان سەرکەوتن بەدەستبهێنین و بودجە بۆ ماوەی سێ ساڵ پەسەند بکرێت، بۆئەوەی لەڕوی ئابوریەوە خزمەتگوزاری پێشکەش بکەین بە هاولاتیان بەئاسانکاری زۆرەوە بەبێ رۆتینات و دواکەوتن قەیرانە سیاسیەکان تێپەڕێنین".

محەمەد شیاع سودانی دەشڵێت: "خەونی گەورەمان بۆ پرۆژە ستراتیژیەکان هەیە، بودجەی وڵات واقعیە و دەتوانێت چارەسەری کێشە کەڵەکەبوەکانی هەیە بەسەرجەم وردەکاریەکانیەوە و دەتوانین پرۆگرامێکی باشی وزاریمان هەبێت، هەنگاوێکی بوێرانەبو بۆ دارشتنی بودجەیەکی ئابوری، توانیمان نەخشە رێگایەکی باش دابڕێژین بۆ ئامانجە دورمەوداکان و خزمەتکردنی هاوڵاتیان، بودجە کلیلی سەرەکیە بۆ کێشەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "سەقامگیری ئابوری و سیاسی دابیندەکەین بۆ هاوڵاتیان، ئەو رێگایەی لەبەردەمماندایە دەمانەوێت وەبەرهێنانی باش بکەین و سود لە داهاتی وڵاتەکەمان وەربگرین، یاسای نەوت و غاز بەڕێکەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان تێپەڕێنین، کێشە هەڵپەسێردراوەکان کۆتایی پێبهێنین و رابردو بەلاوە بنێین، بیر لەچارەسەری نیشتمانی بکەینەوە لەپێناو خۆشبەختی درێژخایەن بەهاوڵاتیانمان لەسەرجەم گوند و ناوچەکان".

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارەکەیدا وتیشی: "ئێستا لەیادێکی گرنگی بەئازاری وڵاتەکەمانین کە تاوانێکە ئەنجامدرا لەلایەن رژێمی پێشو لەدژی گەلی کوردمان لە هەڵەبجە، دور رۆژ لەمەوبەر رێکەوتین ئەم شارە بکەینە پارێزگا، ئەمە کەمترین شتە پێشکەش بە قوربانیانی هەڵەبجەی بکەین"

News ID 45384

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha